نەیمار پێداگرە لەسەر یارییکردنی بە پێکانەوە

AM:11:10:02/12/2025

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نەیمار پێداگرە لەسەر یارییکردنی بە پێکانەوە لەپێناو ئەوەی یانەکەی لە دابەزین رزگار بکات.

هەفتەی پێشوو نەیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەرازیلی بڕیاریدا بەشداری یاریی یانەکەی بکات بەرامبەر سپۆرت رێسیفی هەرچەندە پێکانی هەبوو، لەو یارییەشدا سێ خاڵی گرنگیان بەدەستهێنا و ئەو یاریزانە گۆڵێک و ئەسیستێکی کرد.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، دوو هەفتەی گرنگ چاوەڕێی نەیمار دەکات بەهۆی ئەوەی یانەکەی کە سانتۆسە دوو یاریی ماوە لەم وەرزەی خولی بەرازیل و دەیەوێت لە خولی پلە یەکدا بمێنێتەوە.

ئەو رۆژنامەیە دوپاتیکردووەتەوە کە نەیمار پێداگرە لەسەر ئەوەی بە پێکانەوە بەشداری دوو یاریی داهاتوو بکات تا بتوانێت یانەکەی لە دابەزین بۆ خولی پلە دوو رزگار بکات و ئەوەشی بە راهێنەرەکەی وتوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، نەیمار لە کاروانە وەرزشیەکەیدا خوی بەوەوە گرتووە کە بەردەوام لە لوتکەدا بێت و هەموو کاتێک هەوڵی بردنەوە دەدات بەڵام ئێستا بارودۆخەکەی جیاوازە و دەبێت یاریی بکات لەپیناو هێشتنەوەی یانەکەی لە بەهیزترین خولی بەرازیل، ئەگەر لەوەشدا سەرکەوتوو بێت بە دڵنیاییەوە دەبێتە دیارییەکی گرانبەها کە پێشکەشی هاندەرانی یانەکەی بکات.

نوسیویەتی، بڕیارە بەرەبەیانی پێنجشەممە یانەی سانتۆس لە هەفتەی 37ی خولی بەرازیل رووبەڕووی یانەی یۆڤانتود ببێتەوە و ئەگەر لەو یارییەدا براوەبن ئەوا مانەوە لە خولی بەرازیل مسۆگەر دەکەن.

خ . ک