AM:10:27:02/12/2025
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هاری کەین لە دوو مانگی داهاتوودا چارەنووسی
لەگەڵ بایرن یەکلادەکاتەوە و ئەگەر نەگەیشتە رێککەوتن ئەوا بەرشەلۆنە ئۆفەری
پێشکەش دەکات.
لە چەند هەفتەی رابردوودا، رۆژنامەکان
بڵاویانکردەوە، کە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی چاودێری هاری کەینی ئەستێرەی بایرن
میونشن دەکات جگە لەوەش چەند یانەیەکی تریش هەمان یاریزانیان کردووەتە ئامانج.
گرێبەستی هاری کەین لەگەڵ یانە باڤاریەکە
لە هاوینی ساڵی 2027 کۆتاییدێت و تا ئەم ساتە نوێی نەکردووەتەوە، ئەگەر بڕیاری
جێهێشتنی ئەو یانەیەیدا بە دڵنیاییەوە یانە ئەڵمانیەکە لە هاوینی 2026 دەستبەرداری
دەبن تا لە ساڵی دواتردا بە گرێبەستێکی ئازاد لە یانەکەیان نەڕوات.
رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ئاشكرایکردووە، ئۆلی
هۆنێسی سەرۆکی یانەی بایرن میونشن هەموو هەوڵێک دەدات لەپێناو مانەوەی هاری کەین
لە یانەکەیاندا و بڕیاریشە لە دوو مانگی داهاتوودا گفتوگۆی نوێکردنەوەی
گرێبەستەکەی لەگەڵدا بکەن تا ساڵی 2029.
ئەو رۆژنامەیە رایگەیاند، لەنێو یانە
ئەڵمانیەکە دڵخۆشن بەوەی کە هاری کەین لە یانەکەیاندا دەمێنێتەوە بەهۆی ئەوەی خۆی
و خێزانەکەی هەست بە دڵخۆشی دەکەن بە ژیانکردن لە میونشن.
لەلایەکی ترەوە رۆژنامەی سپۆرت
دوپاتیکردووەتەوە، بەرپرسانی بەرشەلۆنە چاودێری بارودۆخی هێرشبەرە ئینگلیزیەکە
دەکەن و ئەگەر گریبەستەکەی نوێ نەکردەوە ئەوا دەستبەجێ ئۆفەری پێشکەش دەکەن تا لە وەرزی
داهاتوودا بیکەنە شوێنگرەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی.
خ . ک