AM:09:40:02/12/2025
136 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لاوتارۆ رایگەیاند پێویستیان بە
راهێنەرێکی وەک چیڤۆ بووە و پەیوەندیەکی باش لە نێوانیان یاریزانەکاندا هەیە.
لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری یانەی ئینتەر
میلان لە کۆنفرانسێکدا وەڵامی دەنگۆکانی دایەوە کە باسیان لەوە دەکرد ئەو یاریزانە
توڕەیە لە بڕیارەکانی کریستیان چیڤۆی راهێنەری یانەکەیان بەتایبەت لە گۆڕانکاری پێکردنیدا.
لاوتارۆ وتی، چیڤۆ راهێنەرێکی زۆر نایابە
و یانەکەمان پێویستی بە راهێنەرێکی لەو شێوەیە بوو، هەموو رۆژێک گفتوگۆمان لەگەڵدا
دەکات و لە باوەشمان دەگرێت، لە هەموو شتێک تێدەگات بەهۆی ئەوەی پێشتر یاریزانی یانەکە
بووە.
وتیشی، ژووری جلگۆڕینمان گرنگترین شتە کە
دەبێت بیپارێزین و هەوڵدەدەین نازناوەکان بەدەستبهێنین، ئێمە هەموومان لە یانەکەدا
هاوڕێ نین بەلام پەیوەندیەکی زۆر باش لە نێوانماندا هەیە.
دەشڵێت، ئەم وەرزەمان جیاوازە و زیاتر
فشار دەخەینە سەر یانەکانی بەرامبەر لەپێناو وەرگرتنەوەی تۆپ بە خێرایی، هەموو
رۆژێک لە راهێناندا هەوڵی باشطر کردنی ئەو پلانە دەدەین و سودێکی زۆرمان لێبینیوە
لە یارییەکاندا.
لە کۆتاییشدا دوپاتیکردەوە کە لەناو
خۆیاندا باسی هەموو شتێک دەکەن و خوێندنەوە بۆ هەموو جوڵەیەکی ناو یاریگا دەکەن، پێویستە
لەڕووی دەرونیەوە خۆیان لەگەڵ بارودۆخی یارییەکاندا بگونجێنن.
خ . ک