ئەمشەو چەند یارییەک ئەنجامدەدرێن

AM:09:01:02/12/2025

200 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمشەو لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە میوانداری ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات و لە خولی ئینگلتەرا مان سیتی و تۆتنهام بەجیا یارییان هەیە.

یارییەکانی خول و جامە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامییان هەیە و ئەمشەو لە یارییەکی پێشخراوی هەفتەی 19ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا و لە کاتژمێر 11 لە یارییەکی بەهێزدا میوانداری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات.

بەرشەلۆنە کە لە ئێستادا لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیدایە، دەیەوێت بە بردنەوەی ئەو یارییە پێگەی خۆی لە پلەی یەکەمدا بەهێزتر بکات و زیاتر دووربکەوێتەوە لە پلەکانی دواتر.

لە بەرامبەردا، ئەتلەتیکۆ مەدرید کە لە پلەی چوارەمی ریزبەندییەدایە و تەنها سێ خاڵ لە دوای بەرشەلۆنەی پێشەنگەوەیە، ئامانجی ئەوەیە سێ خاڵی ئەو یارییە بەدەستبهێنێت تا خاڵەکانی هاوشێوەی بەرشەلۆنە لێبکات.

هەر سبەینێ بەڵام لە هەفتەی 14ی خولی ئیسپانیا، یانەی مانچستەر سیتی لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی فولهام و دەیەوێت بە بردنەوە لەو یارییەدا جیاوازیەکەی لەگەڵ ئارسناڵی پێشەنگ بۆ دوو خاڵ کەمبکاتەوە، یانەی تۆتنهامیش لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی نیوکاسڵ یونایتد.

لە قۆناغی 16ی جامی ئیتاڵیاش، یانەی یۆڤانتۆس لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ئۆدینیزی دەکات، لە جامی ئەڵمانیاش هەردوو یانەی بروسیا دۆرتمۆند و بایەر لیڤەرکوزن لە یاریی لوتکەدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

خ . ک