ریاڵ مەدرید کەی رایس دەگوازێتەوە

AM:12:11:02/12/2025

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا بە ئۆفەرێکی 150 ملیۆن پاوەندیرایس لە ئارسناڵ بگوازنەوە ریزەکانیان.

بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید ئامانجیانە لە مێرکاتۆکانی داهاتوودا یاریزانی نوێ بۆ تیپەکەیان بگوازنەوە بەتایبەت لە هێڵی ناوەراستدا.

تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە کە مێرێنگی ئامانجیانە لە هاوینی داهاتوودا دیکلاین رایس لە ئارسناڵ بگوازنەوە ریزەکانیان.

سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە یانەی شاهانە ئامادەن لە بەرامبەر کڕینی ئەو یاریزانە 150 ملیۆن پاوەند پیشکەشی گەنەرز بکەن.

گواستنەوەی دیکلاین رایس کارێکی ئاسان نابێت، چونکە یەکێکە لە یاریزانە گرنگەکانی پلانەکانی مێکیل ئارتێتای راهێنەر و قورسە بەرپرسانی ئەو تیپە دەستبەرداری ببن.

ئەستێرە 26 ساڵانەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 123 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 18 گۆڵ و 23 ئەسیست تۆماربکات.