PM:11:49:01/12/2025
248 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئاراوخۆ داوی کاتی لە بەرشەلۆنە کردووە بۆئەوەی پەستانی میدیاکان لەسەری کەم ببێتەوە.
پاش ئەوەی لە یاریی نێوان چێڵسی و بەرشەلۆنە رۆناڵد ئاراوخۆ کارتی سووری وەرگرت بەم هۆیەوە ڕووبەڕووی زەختێکی زۆری هاندەرانی بلەوگرانا و میدیاکانی ئیسپانیا بوویەوە.
لە نوێترین پێشهاتدا رۆژنامەی مۆندۆ ئاماژەی بەوەکرد کە بەرگریکارە دەستبەجێ پاش ئەو یارییە لەرێگەی بەڕێوبەری کارەکانییوە داوای لە بەرپرسانی بەرشەلۆنە کردووە کە لەپێناو دوورخستنەوەی پەستانی میدیاکان رێگەی پێبدەن ماوەیەک بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی نەکاتەوە.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە یانە کەتەلۆنییەکە بەم داوایەی ئاراوخۆ رازین و تەنها ئامانجیان پاراستنی ئەستێرەکەیانە.
لەلایەکیترەوە بەهۆی ئەوەی رۆناڵد ئاراوخۆ کێشەی جەستەی نییە بەڵکوو دەروونیە وادەی گەرانەوەشی بۆ یاریگاکان بەتەواوی رووننیە و نازانرێت کەی ئەو ئەستێرە ئۆرۆگواییە دەگەرێتەوە کاتی ئاسایی خۆی.