PM:11:19:01/12/2025
148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سپالێتی ئاماژەی بەوەکرد کە بەگشتی لە ئاستی سەرجەم یاریزانەکانی رازییە و هەوڵ دەدەن بەردەوامبن لە پێشکەوتن.
لۆچیانۆ سپالێتی راهێنەری یۆڤانتۆس پێش ڕووبەرووبونەوەی ئۆدینێزی وتی پێکانی ڤلاهۆڤیج ئاسان نیە و پێویستی بەوەیە دوو مانگ زیاتر لە یاریگاکان داببڕێت.
وتیشی دەمانەوێت هەموو یارییەک ببەینەوە چونکە بردنەوە چارەسەری هەموو کێشەکان دەکات، بەڵام لەگەڵیشیدا پێویستە هەوڵی یاریی جوانیش بدەین.
سپالێتی جەختی لەوەکردەوە کە ئۆدینێزی تیپێکی باشن و پێویستە لەسەرییان بە ورییاییەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن.
راهێنەرەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە بەگشتی ئاستی یاریزانەکانی باشە بەڵام پێویستە هەوڵ بدەن زۆر باشتربین.
لۆچیانۆ سپالێتی ئەوەی ئاشکراکرد کە دی گریگۆریۆ لە ئێستادا گۆڵپارێزی سەرەکی تیپەکەیانە، بەڵام بێگومان دەرفەت بەسەرجەم گۆڵپارێزەکانی تریش دەدرێت تواناکانیان تاقی بکەنەوە.