PM:04:32:17/11/2021
1176 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی نایابی کوردستان سەید سادق و شێروانە یەکسانبوون
و نەورۆز و هەولێر بردنەوەیان بەدەستهێنا.
لە یارییەکانی هەفتەی حەوتەمی خولی نایابی کوردستان،
یانەی شێروانە لە یاریگای خۆی میوانداری سەید سادقی کرد و یاریەکەش لە کەناڵ و
پەیجی ئێن ئار تی سپۆرت ڕاستەوخۆ گوازرایەوە.
هەردوو یانە لە هەردوو تایمەکەدا هەوڵیاندا گۆڵ تۆمار
بکەن بەڵام سەرکەوتوو نەبون و یاریەکە بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە یارییەکانی تریشدا، یانەی نەورۆز لە یاریگای خۆی
بەرامبەر زاخۆ یاریکرد و بە گۆڵێکی دیلمان ڕۆکان یاریەکەی لێبردەوە.
هەولیریش بوە میوانی سۆران و بە گۆڵێکی دیدار غازی کە لە
بە لێدانی سزا تۆماریکرد بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، یاری نێوان دەربەندیخان و
شەقڵاوەش بە بێ گۆڵ یەکسانبوون.
خ . ک