PM:11:55:20/11/2025
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارسناڵ دڵخۆشە بە ئاستی بوکایۆ ساکا و
گرێبەستەکەی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن نوێدەکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی تۆری سکای سپۆرت، یانەی
ئارسناڵ و بوکایۆ ساکا لە ڕێککەوتن نزیک دەبنەوە لەسەر گرێبەستێکی نوێی
درێژخایەن، گرێبەستی ئێستای ساکا لە ساڵی 2027 کۆتایی دێت و ئامادەیی لە هەردوولا
هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا هیچ ڕێککەوتنێکی فەرمی لەنێوان
یاریزانەکە و یانەکەدا نییە، بەڵام گفتوگۆکان بە ئەرێنی باسکراون و ئامادەیی هەموو
لایەنەکان هەیە بۆ گەیشتن بە بڕیارێکی ئەرێنی.
باسی لەوەشکردووە، ئەندریا
بێرتای بەڕێوەبەری نوێی وەرزشی ئارسناڵ پێشتر گرێبەستی نوێی درێژخایەنی لەگەڵ
ویلیام سالیبا و گابرێل مسۆگەرکرد، ئەوانیش
هەردووکیان لە هاوینی 2027 گرێبەستەکانیان بەسەردەچوو.
ساکای تەمەن 24
ساڵ، 330 یاریی لەگەڵ ئارسناڵ ئەنجامداوە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، توانیویەتی
98 گۆڵ و 87 ئەسیست تۆماربکات و سێ نازناویش لەگەڵیاندا بەدەستبهێنێت.