PM:08:49:20/11/2025
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانێ جەختیکردەوە کە رۆناڵدۆ لە هەموو یاریزانێکی دیکە جیاوازە و
لیڤەرپوولیش هەمیشە لە دڵیدا دەمێنێتەوە.
سادیۆ مانێ، یاریزانی سەنیگالی و یانەی
نەسڕی سعودی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ریۆ فێردیناند وتی: کریستیانۆ نمونەیە بۆ هەموو یاریزانێک
لە جیهاندا، پێشتر هەرگیز یاریزانی وەکو کریستیانۆم نەبینیوە، بەردەوام یەکەم کەس
ئامادەی مەشقەکان دەبێت، عەقلیەتی بردنەوە و پیشەگەری رۆناڵدۆ جیاوازە لە هەموو
یاریزانێکی دیکە.
دوپاتیشیکردەوە، پێش ئەوەی
بە شێوەیەکی شەخسیی بیناسێت، سەیری تەلەفزیۆنی دەکرد و لە هەواڵەکاندا لەبارەی
پیشەیی بوون و عەقڵیەت و جددیاتی رۆناڵدۆی
دەخوێندەوە، کاتێک هاتە نەسر و چاوی پێی کەوت، ڕێک هەمان شتی دۆزیەوە، باوەڕپێنەکراوە
کە ڕۆژانە چەندە بە زەحمەت کاردەکات و هێشتا ئارەزووی سەرکەوتن و پێشکەشکردنی
باشترینەکانی هەیە تەنانەت لە تەمەنی 41 ساڵیدا.
وتیشی: لیڤەرپوڵ
یانەیەکی تایبەتە، بۆ من یانەیەکی زۆر تایبەتە، بۆچی؟ نازانم چۆن ڕوونی بکەمەوە،
بەڵام هەموو شتێک لەبارەی لیڤەرپوولەوە کاریگەری لەسەر دڵم دەبێت، بەدڵنیاییەوە
لیڤەرپوول لە دڵمدایە.
دەشڵێت: مامەڵەی خەڵکی سعودیە زۆر جوانە، ئێوارەیەکی
رەمەزان کاتێک مەغریب هات لە دەرەوە بووم، خەڵکی بانگیان دەکرد کە لەگەڵیان نان
بخۆم، لێم پرسین ئێوە من ناناسن چۆن رێگە دەدەن بێمە ماڵەکانتان و نان بخۆم، ئەوان
نەیاندەزانی من بەنێوبانگم، لەبەر ئەوە بانگهێشتیان دەکردم چونکە بۆ خەڵکی سعودیە
ئەو میوان دۆستیە ئاساییە.