PM:05:23:20/11/2025
148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید و ئەپڵ لەسەر بەرهەمهێنانی چاویلکەیەکی
سەرسوڕهێنەر رێککەوتنیان ئەنجامدا.
بە سەرۆکایەتی فلۆرێنتینۆ پێرێز، یانەی
ریاڵ مەدرید لەگەڵ کۆمپانیای ئەپڵ واژۆیان لەسەر رێککەوتن بۆ بەرهەمهێنانی چاویلکەیەک
کرد کە، هاندەران دەتوانن لە ماڵەوە سەیری یارییەکان بکەن، وەک ئەوەی لەناو یاریگادابن.
ئەم تەکنەلۆژیایە بەناوی، ئینفینیتی
بێرنابیۆ، سەرجەم ئەو هاندەرانەی چاویلکەکە دەکڕن، دەتوانن بینەری یارییەکانی ریاڵ
مەدریدبن لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، بەڵام بە شێوازێکی جیاواز، وەک ئەوی بلیتی
یارییەکەیان کڕیبێت و لەناو یاریگا ئامادەبن.
پێرێز لەم بارەیەوە دەڵێت: سەرجەم
هاندەرانی یانەکەیان دەیانەوێت سەردانی بێرنابیۆ بکەن، بەڵام بەهۆی ژمارەی سنورداری
بلیتەکانەوە ناتوانن بەدەستیبهێنن، ئەمەش کێشەی دروستکردووە، بەڵام دەتوانن لە
رێگەی چاویلکەکەوە خەونەکانیان بکەن بە راستی.
وتیشی: دەمانەوەێت لە رێگەی ئەم
تەکنەلۆژیایەوە ئەو ئەزموونە بە هەموو هاندەرەکانمان بگەیەنین کە ژمارەیان دەگاتە
یەک ملیار کەس لە جیهاندا، ئەو چاویلکە وادەکات چێژێکی
کەم وێنە ببینن وەک ئەوەی لە کەشی یاریگادابن.