PM:03:24:20/11/2025
120 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەتلەتیکۆ مەدرید دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا کۆکۆرێلا لە چێڵسی بگوازنەوە ریزەکانیان.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی فیچاجێسی ئیسپانی یانەیئەتلەتیکۆ مەدرید ماوەی چەند مانگێکە چاودێری گەشەسەندنیئاستی مارک کۆکۆرێلا دەکات.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە کارگێری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدپێیان وایە کوکورێلا گونجاو دەبێت بۆ سیستەمی یاریکردنیدیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەر.
لە ڕاپۆرتەکەدا دووپاتی کردەوەتەوە کە یەکەم ئۆفەری ئەتلەتیکۆ بۆکڕینی یاریزانەکە دەتوانێت نزیکەببێتەوە لە 40 ملیۆن یۆرۆ.
لەلایەکیترەوە پێدەچێت کارگێری چێڵسی ئەم ئۆفەرە سەرەتاییەڕەتبکاتەوە، چونکە بەهای ئێستای ئەو ئەستێرە لاوە لە بازاڕدا بە45 ملیۆن یۆرۆ مەزەندە دەکرێت.
کوکوریلا تەمەنی 27 ساڵە و وەک بەرگریکاری باڵی چەپ یاری دەکات،گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی لە مانگی حوزەیرانی 2028 کۆتاییدێت، لە ساڵی 2022 لە برایتۆنەوە پەیوەندی بە بلوزەوە کردووە و لەوکاتەوە 129 یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە و هەشتگۆڵی تۆمارکردووە و 11 ئەسیستیشی بۆ هاورێکانی دروستکردووە.
++