لاپۆرتا پلانێکی گرنگی بۆ بەرشەلۆنە داناوە

PM:01:58:20/11/2025

204 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لاپۆرتا دەیەوێت وەرزی داهاتوو هێڵی هێرشبردنی بەرشەلۆنە پێک بێت لە ئەلڤارێز و یاماڵ و رافینیا.

پاش ئەوەی بەرشەلۆنە بەفەرمی گەرایەوە بۆ یاریگای سپۆتیڤای کاپمنوو لە ئێستادا یانەکە دەیانەوێت ئامادەکاریی بکەن بۆ گواستنەوەی چەند ئەستێرەیەکی گەورەی ئەوروپا.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە کە یەکەم ئامانجی بلەوگرانا لە هاوینی داهاتوودا گواستنەوەی جولیان ئەلڤارێزە لە ئەتلەتیکۆ مەدرید.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە پلانی خوان لاپۆرتا بەوشیوەیە وەرزی داهاتوو هێڵی هێرشبردنی یانەکەی پێک بێت لە لامین یاماڵ و رافینیا و جولیان ئەلڤارێز.

لەلایەکیترەوە بەهۆی ئەوە ئەلڤارێز یەکێکە لە یاریزانە کاریگەرەکانی رۆز بلانکۆس زۆرقورسە حوزەیرانی داهاتوودا بە ئاسانی دەستبەرداری ببن.

ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە بەشداری 72 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 38 گۆڵ و 12 ئەسیست تۆماربکات.