AM:11:28:20/11/2025
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مان سیتی دەیانەوێت گرێبەستەکەی فۆدین تاوەکوو حوزەیرانی
ساڵی 2030 نوێ بکەنەوە.
بەرپرسانی یانەی مانچستەر سیتی دەیانەوێت پارێزگاری
لەسەرجەم ئەو یاریزانانە بکەن کە دەتوانن بۆ چەند ساڵێکی زۆر خزمەتی تیپەکەیان
بکەن.
لە نوێترین پێشهاتدا رۆژنامەی زەسەن بڵاویکردووەتەوە کە
کارگێری یانە ئینگلزییەکە ئامانجیانە گرێبەستی فیل فۆدین تاوەکوو حوزەیرانی ساڵی
2030 درێژ بکەنەوە.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کەلە گرێبەستە نوێیەکەی
هێرشبەرەکە وابڕیارە مووچەکەشی بۆ زیاد بکرێت.
لەلایەکیترەوە یانە گەورەکانی ئەوروپا بەردەوام چاودێری
ئاستی فۆدین دەکەن، بەڵام ئەم هەوڵەی سیتی سەرکەوتووبێت کۆتایی بە خەونی سەرجەم
ئەو تیپانە دەهێنێت کە گرنگی بەو یاریزانە دەدەن.
ئەستێرە ئینگلزییەکە لەگەڵ تیپی یەکەمی مانچستەر سیتی
بەشداری 333 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 104 گۆڵ و 64 ئەسیست تۆماربکات.