فەرمی.. حەکیمی بەباشترین یاریزانی کێشوەری ئەفریقیا دیاریکرا

AM:09:46:20/11/2025

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

حەکیمی بەباشترین یاریزانی ساڵی 2025ی کیشوەری ئەفریقا دیاریکرا و رکابەرییەکەی لە سەڵاح و ئۆسیمین بردەوە.

لە مەراسیمێکی تایبەتدا باشترین یاریزانی کێشوەری ئەفریقیا بۆ ساڵی 2025 بەئامادەبوونی ئینڤانتینۆی سەرۆکی فیفا دەستنیشانکرا.

ئەشرەف حەکیمی بەرگریکاری مەغریبی و یانەی پاریس سان جێرمان پاش پێشاندانی ساڵێکی نموونەی لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەکەی بەباشترین یاریزان دیاریکرا و رکابەرییەکەی لە محەمەد سەڵاح و ڤیکتۆر ئۆسیمین بردەوە.

لەهەمان کاتدا بردنەوەی ئەم خەڵاتە لەلایەن حەکیمیوە دەستکەوتێکی گرنگبوو چونکە پاش 52 ساڵ بەرگریکارێک توانی ببێتە باشترین یاریزانی کیشوەری ئەفریقا.

لەلایەکیترەوە یاریزانەکە دڵخۆشی خۆی دەربرێ بەبەدەست هێنانی ئەم خەڵاتە و سوپاسی سەرجەم هاوتیمەکانی کرد.

حەکیمی وتیشی هەموو هەوڵێک دەدات لە پێناو بەدەست هێنانی ئەنجامی باش بۆ وڵاتەکەی بەتایبەت لە جامی جیهانی ساڵی داهاتوو.