خولی بەرازیلی.. سانتۆس یەکسانبوو

AM:08:58:20/11/2025

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی بەرازیلی سانتۆس دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و بە گۆڵێک لەگەڵ میراسۆڵ یەکسانبوو.

لە یارییەکانی هەفتەی 34ی خولی بەرازیلی سانتۆس لەیاریگای ئۆربانۆ کاڵدێرا میوانداری لە میراسۆڵ کرد.

لە تایمی یەکەمدا و لەسەرەتاکاندا و بەدیاریکراوی لە خولەکی چوار نەیمار دال سێلڤا توانی گۆڵی یەکەم بۆ خاوەن ماڵ تۆماربکات.

پاشان تیپی میوان هەوڵێکی زۆرییاندا بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە، بەڵام سەرکەوتوونەبوون سەرئەنجام تایمی یەکەم لەبەرژەوەندی سانتۆس کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 60 میراسۆڵ توانیان گۆڵی یەکسانبوونەوە تۆماربکەن و یارییەکە بگەرێننەوە خاڵی سەرەتا.

پاشان سانتۆس هەوڵێکی زۆرییاندا بۆئەوەی دووبارە گۆڵی پێشکەوتن تۆماربکەن بەڵام سەرکەوتوونەبوون.

سەرئەنجام یارییەکە بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتایی هات و سانتۆس بە 37 خاڵ لە پلەی 16دایە و یەک پلەی لەناوچەی دابەزین دوورە و میراسۆڵیش بە 60 خاڵ پلەی چوارەمی گرتووە.