PM:11:45:19/11/2025
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چوامینی دوپاتیکردەوە کە برسی نازناوی لا
لیگا و چامپیۆنز لیگە و یاریزانەکانی فەرەنساس دەیانەوێت مۆندیال بکەن بە دیاری بۆ
دیشامپ.
ئۆریلیان چوامینی، یاریزانی فەرەنسی و یانەی
ریاڵ مەدرید لە لێدوانەکانیدا بۆ رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی رایگەیاند، هەرچەندە لە
سەرەتاوە لەگەڵ ڕیال مەدرید هەموو شتێکی بردەوە، بەڵام هێشتا برسییە و دەیەوێت نازناوی زیاتری لالیگا و چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت.
وتیشی: کاتێک ڕیال
مەدرید گرێبەستی لەگەڵ کردم، ئامانجیان ئەوە بوو کە من بە شێوازی خۆم یاری بکەم، چوامینی بم، نەک یاریزانێکی داهێنەر بم و جگە لە ڕۆڵی خۆم رۆلی بەرگریکاریش
بگێڕم.
دەشڵێت: لە تیپەکەدا
هەمووان ڕۆڵی خۆیان بە باشی دەزانن و بە تەواوی ئەنجامی دەدەن، ئەگەر دەستبکەیت بە
گۆڕینی شێوازی یاریکردنت لەسەر بنەمای بۆچوونی کەسانی دیکە، یەکسەر خۆت لەدەست
دەدەیت، لە کۆتاییدا گرنگ ئەوەیە لە کوێ یاریت کردووە، چەند کاتژمێر یاریت کردووە
و چەند نازناوت بەدەستهێناوە.
دەربارەی یاریی کلاسیکۆی وەرزی رابردوو
هاندەران فیکەیان لێکرد، ئاماژەی بەوەکرد، سەرەتا ئەوەت
لەبیربێت کە لە کلاسیکۆی وەرزی ڕابردوودا وەک بەرگریکار یاریی کردووە و لە
پێگەی ئاسایی خۆیدا نەبوو، بەڵام کاتێک یاریگای بەجێهێشت بۆی دەرکەوت کە یارییەکی باشی نەکردووە هەستی بەوە کردووە
خەتابار بووە.
دەشڵێت: لەگەڵ یاریزانەکانی هەڵبژاردەی
فەرەنسا دەیانەوێت مۆندیالی 2026 بەدەستبهێنن، دەیانەوێت دوایین مۆندیال بکەن بە
دیاری بۆ دیدێر دیشامپی راهێنەر.