نوێترین زانیاری لەبارەی داهاتووی رودیگێر چییە؟

PM:11:01:19/11/2025

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چێڵسی دەیەوێت بە هەشت ملیۆن یۆرۆ گرێبەست لەگەڵ رودیگێر بکات و ریاڵ مەدریدیش لە فرۆشتنی دوو دڵە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی فیچاجێس، یانەی چێڵسیی ئینگلیزی یەکەم هەنگاوەکانی دەستپێکرد بۆ گەڕاندنەوەی ئەنتۆنیۆ ڕودیگێری ئەڵمانی، بەرگریکاری ئێستای یانەی ڕیاڵ مەدرید.

یانەی چێڵسی ئارەزووی خۆی بۆ گەڕاندنەوەی تواناکانی ڕودیگێر نیشانداوە، ئەوەش لەبەر ڕۆشنایی نزیکبوونەوەی کاتی کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید لە هاوینی داهاتوودا.

بۆ ئەو مەبەستە یانەی چێڵسی یەکەم ئۆفەری فەرمی خۆیان پێشکەشی ریاڵ مەدرید کردووە، ئۆفەرەکەش بڕی هەشت ملیۆن یۆرۆیە لەم گواستنەوەی زستانەدا، بەڵام کارگێری ڕیاڵ مەدرید پێیانوایە ئەو بڕە پارەیەی پێشکەش کراوە بەهای ڕاستەقینەی یاریزانەکە نییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لە کۆتایی وەرزدا، یانەی شاهانە درک بەوە دەکات کە ئەگەر لە گواستنەوەی زستانەدا بڕیار نەدات بەرگریکارە ئەڵمانییەکە بفرۆشێت، دەبێت لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو بە خۆڕایی بروات، لەبەر ئەوە ئەگەری روودانی هەموو بڕیارێک هەیە.