PM:09:41:19/11/2025
168 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لاپۆرتا رایگەیاند کردنەوەی کامپ نو سودێکی
زۆری دەبێت بۆیان و لە داهاتوویەکی نزیکدا پێشنیاری یاریی رێزلێنان پێشکەشی مێسی
دەکەن.
خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ڕادیۆی کادینا سێر وتی: گەڕانەوە بۆ کامپ نو یادەوەرییەکانی ڕابردوو دەژیێنێتەوە و بە حەسرەتەوە چاوەڕێیان دەکەین، ساتێکی مێژوویی دەبێت.
دوپاتیشیکردەوە، سوودی
یاریکردن لە یاریگای خۆیانبەدەستدەهێننەوە چونکە لە یاریگای
مۆنجویک نەیانبوو، ساتەکانی سەرەتای گەڕانەوە زۆر
نایاب دەبێت، ئێستا ئێمە دەجەنگین لەپێناو
قۆناغی نوێ.
دەشڵێت:
دەمەوێت دەستخۆشی لە دەستەی کارگێڕی و ستافی یانەکە بکەم، بە تایبەتی دەمەوێت
دەستخۆشی لە خوان سێنتێلێس بکەم بۆ کارە نایابەکانی، ئیلێنا فۆرت بەردەوام دەبێت
وەک وتەبێژی ئەم پرۆسەیە، و هیوادارم یاریگاکە بە زووترین کات ئامادەبێت، ئەوە
دەستکەوتێکی بەکۆمەڵە.
دواجار،
لاپۆرتا سەبارەت بە پەیکەرەکەی لیۆ مێسی وتی: پێشنیاری دروستکردنی پەیکەرەکە هێشتا
نیشانی خێزانەکەی لیۆ مێسی نەدراوە، بەڵام بە هەر حاڵ ئەمە و پێشنیاری یاریی
ڕێزلێنان پێشکەش دەکرێت بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێت.