یانەیەکی گەورە رۆدریگۆی دەوێت

PM:07:12:19/11/2025

172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارسناڵ ئامادەن 80 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ریاڵ مەدرید بکەن لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لە رۆدریگۆ.

بەرپرسانی یانەی ئارسناڵ دەیانەوێت بەردەوام لە تۆکمەکردنی پێکهاتەکەی میکێل ئارتێتای راهێنەر هەربۆیە دەیانەوێت یاریزانی نوێی بۆ بگوازنەوە.

فتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە کە گەنەرز دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆ پێشکەشی ریاڵ مەدرید بکەن.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ئارسناڵ ئامادەن 80 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی مێرێنگی بکەن لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لەو یاریزانەیان.

لەلایەکیترەوە بەهۆی ئەوەی رۆدریگۆ گۆوس بەتەواوی لەلایەن چابی ئەلۆنسۆوە پەرواێزخراوە پێشبینی دەکرێت پەستان لەسەر یانەکەی دروست بکات بۆئەوەی کارئاسانی بۆبکەن لە ئەنجامدانی ئەم گواستنەوەیە.

ئەستێرە بەرازیلییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 16 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی سێ گۆڵ بۆ هاورێکانی دروست بکات.