PM:06:42:16/11/2021
2044 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولى پلە یەکى کوردستان،
هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلى یانەى ڕزگارى و یاریزانێک دواى برینداربوونى بەبێ هۆشى
گەیەندرایە نەخۆشخانە.
لە گەڕى سێیەمى
خولى پلە یەکى تۆپى پێى کوردستان، هەردوو یانەى خانەقین و ڕزگارى لە یاریگاى
خانەقین ڕووبەڕووى یەکبوونەوە و یارییەکەش بە یەکسانى و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی
هات.
لە دواى یارییەکە
هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلى یانەى ڕزگارى و یەکێک لە یاریزانەکانى برینداردەبێت و بەبێ
هۆشى دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى خانەقین و چارەسەرى بۆ دەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، هەینى ڕابردووش لە یارى نێوان هەردوو یانەى دهۆک و
شێروانە لە خولى نایابى کوردستان، کە بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر لە سودى دهۆکى خاوەن
یاریگا کۆتایى هات، هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلى یانەى شێروانە و زیانێکى زۆر بە ئۆتۆمبێلەکەیان
گەیەندرا، کە ئەم حاڵەتانە چەندین جارە لە یاریگاکانى کوردستاندا دووبارە دەبنەوە.
گ . ف