PM:06:35:08/11/2025
332 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەلۆنسۆ ئامادەیی تەواوی تیپەکەی دوپاتکردەوە و دەشڵێت
لەگەڵ یاریزانەکان دڵخۆشم.
چابی
ئەلۆنسۆی راهێنەری ریاڵ مەدرید، پێش یارییەکەیان بەرامبەر ڤاییکانۆ وتی: ئەوان تیپێکی زۆر باشن ، ڕاهێنەرێکی گەورەیان هەیە کە بە بەردەوامی ئەوانی
هێشتووەتەوە و تێگەیشتنێکی نایابیان هەیە لە شێوازی یاریکردنیان، بۆیە ئامادەین بۆ
یارییەکی زۆر سەخت.
وتیشی: دەمانەوێت ریتمی خۆمان بپارێزین، بەڵام
هەموو یارییەک وەک یەک نییە، من هیچ گلەیییەکم نییە لە هەڵسوکەوتی یاریزانەکانم
پێش یارییەکە، هەموو
یارییەکیش گرنگە و دەمانەوێت بەهێزبین.
ئەلۆنسۆ
دەڵێت: ئێمە دەزانین لە کوێین و چی لە
داهاتوودا دێتە پێشەوە، ئێمە دەمانەوێت وەرزەکە لە بەرزترین ئاستدا کۆتایی
پێبهێنین، ئەوە ئەوەیە کە ئێمە دەمانەوێت.
باسی
لەوەشکرد، زۆر دڵخۆشە لەگەڵ یاریزانەکان، هەموو
رۆژێک زیاتر پێشدەکەون، ئەوە دڵخۆشی دەکات، بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە دەستیان بە
پرۆژەیەکی نوێ کرد، ئەوەش وزەی پێدەبەخشێت.