تۆنی دەگەڕێتەوە پریمەر لیگ

PM:04:55:08/11/2025

260 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تۆتنهام بیر لە گواستنەوەی تۆنی دەکاتەوە بە خواستن و یاریزانەکە دەرگای بەرووی گرێبەستەکە کردووەتەوە لەپێناو بەشدارییکردن لە مۆندیال.

بەپێی زانیارییەکانی تیم تۆک، تۆتنهامی ئینگلیزی بیر لەوە دەکاتەوە لە مانگی یەکدا ئیڤان تۆنی هێرشبەری ئینگلیزی لە یانەی ئەهلی سعودی بگوازێتەوە، لە گواستنەوەی زستانەدا.

سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە، یانە ئینگلیزییەکە بیر لە گرێبەستێکی خواستن دەکاتەوە لەگەڵ ئەو یاریزانە، یاخود بە خواستن و بژاردەی کڕین، ئەم شێوازە سود بە یانەی ئەهلیش دەگەیەنێت بۆ پارێزگارییکردن لە وەبەرهێنان.

تۆماس فرانکی ڕاهێنەری یانەکە لە ئێستاوە گفتوگۆ لەگەڵ ئەو یاریزانە دەکات، تاکو رازیبکات پەیوەندی بە سپێرزەوە بکات و دووبارە بگەڕێتەوە بۆ پریمەر لیگ.

ئیڤان تۆنی تەمەن 29 ساڵ دەرگای بەرووی گفتوگۆکان لەگەڵ تۆماس فرانک کردووەتەوە، چونکە ئەو گرێبەستە بەباش دەزانێت لەپێناو هەلی بەشدارییکردن لە مۆندیالی 2026 لەگەڵ سێ شێرەکە.