PM:02:16:08/11/2025
320 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە بە هێمنی مامەڵە لەگەڵ بێرناڵ دەکات و
دەیەوێت هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵ تیپەکە بیگونجێنێت دوای ئەو پێکانەی تووشی بوو.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، کارگێری
یانەی بەرشەلۆنە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ مامەڵە لەگەڵ بارودۆخی بێرناڵ دەکات، کاتی یاریکردنی
بە وردی پێدەبەخشێت، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانێکە کە ئامانج لێی گەڕاندنەوەی وردە
وردەی ئەو یاریزانەیە بۆ باشترین ئاستی خۆی دوای ئەو پێکانە سەختەی ئەژنۆی تووشی
بوو.
بڕیارەکە سەبارەت بە داهاتووی پەیوەستە بە
کاریگەری و ئامادەبوونی لە یارییەکانی داهاتوودا، بەو پێیەی یانەکە پێی وایە
هەڵسەنگاندنی بارودۆخی دەبێت بە هێمنی و بێ پەلەکردن بکرێت، بەتایبەتی کە دوای
گەڕانەوەی درێژخایەنی هێشتا لە قۆناغی گونجاندندایە.
یانە کەتەلۆنییەکە دووپاتیکردەوە کە ئەو یاریزانە
بەوپەڕی وریایی و سەبرەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، بەمەبەستی دوورکەوتنەوە لە هەر پێکانێک
یان تێکشکانی توانای جەستەیی.
ئاماژەی بەوەشکرد، بارودۆخەکەی بێرناڵ بەراورد
ناکرێ بە دۆخی گاڤی هاوڕێی، کە بەهەمان شێوە بۆ ماوەی ساڵێکی تەواو ئامادەنەبوو
پێش ئەوەی وردە وردە بگەڕێتەوە و ببێتە یاریزانی سەرەکی دوای تەنها شەش یاری.