لیڤاندۆڤسکی بیری لە جێهێشتنی بەرشەلۆنە نەکردووەتەوە

PM:01:25:08/11/2025

304 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤاندۆڤسکی بیری لە جێهێشتنی بەرشەلۆنە نەکردووەتەوە و دەیەوێت لەو یانەیە بەردەوام بێت.

لە ماوەی رابردوودا، رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە کە داهاتووی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری پۆڵەندی لە یانەی بەرشەلۆنە بە نادیاری ماوەتەوە و چەندین یانەش چاودێری دەکەن.

فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنوسی وەرزشی ئاشكرایکرد، لیڤاندۆڤسکی بە هیچ شێوەیەک پلانی ئەوەی دانەڕشتووە کە ریزەکانی یانەی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت لە مێرکاتۆی زستانەدا.

فابریزیۆ نوسیویەتی، هێرشبەرە پۆڵەندیەکە بڕیاریداوە تا کاتی کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی کە هاوینی 2026ە لە بەرشەلۆنە بمێنێتەوە، تەنانەت پلانی ئەوەی هەیە کە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە نوێبکاتەوە ئەگەر ئۆفەری پێشکەش بکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، یانە گەورەکانی سعودیە نیازی ئەوەیان هەیە لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوودا لیڤاندۆڤسکی بگوازنەوە لە کاتێکدا ناوی ئەو یاریزانە بە یانەکانی مانچستەر یونایتد و ئەی سی میلانیشەوە گرێدرابوو.

لیڤاندۆڤسکی لەم وەرزەدا بەهۆی پێکانەوە تەنها بەشداری 11 یاریی یانەکەی کردووە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، چوار گۆڵی تۆمارکردووە و هیچ ئەسیستێکی نییە.

خ . ک