بایرن میونشن کێبڕکێی ریاڵ مەدرید دەکات لە گواستنەوەی کۆناتێ

PM:12:30:08/11/2025

260 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن میونشن کێبڕکێی ریاڵ مەدرید دەکات لە گواستنەوەی کۆناتێ لە ئەگەری رۆیشتنی ئۆپامیکانۆ.

راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بڕیاریداوە کێبڕکێیەکی بەهێزی یانەی ریاڵ مەدرید بکات لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی فەرەنسی.

پێگەی فووت مێرکاتۆ رایگەیاندووە، بەرپرسانی بایرن میونشن گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی ئیبراهیما کۆناتێی بەرگریکاری لیڤەرپوڵ دەستپێکردووە.

ئەو پێگەیە دوپاتیکردووەتەوە کە ئامانجی یانە ئەڵمانیەکە ئەوەیە لە هاوینی 2026دا و دوای تەواو بوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوڵ ئەو یاریزانە بە گریبەستێکی ئازاد بگوازنەوە لە ئەگەری رۆیشتنی دایۆت ئۆپامیکانۆ.

ئاشكرایکردووە، ئەرکی یانە ئەڵمانیەکە لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە ئاسان نابێت بەهۆی ئەوەی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیش هەمان یاریزانی دەوێت بەڵام بڕیاریانداوە کێبڕکێی یانە ئیسپانیەکە بکەن لە پەلکێش کردنیدا.

خ . ک