سێ یانە گەورەکەی ئیسپانیا چاودێری ماینۆ دەکەن

PM:12:02:08/11/2025

288 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سێ یانە گەورەکەی ئیسپانیا چاودێری ماینۆ دەکەن و ئەو یاریزانەش دەیەوێت ئەزمونێکی نوێ تاقیبکاتەوە.

کۆبی ماینۆی ئەستێرەی ئینگلیزی هەست بە دڵخۆشی ناکات لە یانەکەی کە مانچستەر یونایتدە بەهۆی ئەوەی بەردەوام لەسەر کورسی یەدەگە و لەلایەن ئەمۆریمی راهینەرەوە بە تەواوی پشتگوێخراوە.

ئەو یاریزانە بە بەڕێوەبەری کارەکانی راگەیاندووە کە لە مێرکاتۆی زستانەدا یانەیەکی نوێی بۆ بدۆزێتەوە پەیوەندی پێوە بکات و بگەڕێتەوە سەر ئاستە بەرزەکەی تا بتوانێت بانگهێشتی مۆندیالی 2026 بکرێت.

لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی دەیلی میرەر بڵاویکردەوە، لە ئێستادا هەر سێ یانەی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی چاودێری وردی ماینۆ دەکەن.

ئەو رۆژنامەیە دوپاتیکردووەتەوە کە ئەو سێ یانەیە ئامانجیان ئەوەیە لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانەدا ئیمزابکەن بە شێوازی خواستن بۆ ماوەی شەش مانگ.

خ . ک