ئینزاگی: دەبێت چارەسەری هەڵەکانمان بکەین

AM:10:17:08/11/2025

212 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینزاگی رایگەیاند هەندێک هەڵەی تاکەکەسیان کردووە و یاریزانەکان هۆکاری بردنەوەکە بوون.

سیمیۆنی ئینزاگی راهێنەری یانەی هیلال دوای بردنەوەیان لە نەجمە لە خولی سعودیە رایگەیاند، خۆمان یارییەکەمان لە خۆمان قورسکرد بەڵام کاردانەوەی یاریزانەکانم بەدڵ بوو.

ئینزاگی وتی، یارییەکەمان ئاسان نەبوو بەتایبەت دوای ئەوەی گۆڵی یەکەممان لێکرا و کارەکەمان لە خۆمان قورسکرد، پێویستە چارەسەرێک بۆ ئەو جۆرە هەڵانە بکەین تا دووبارە نەبنەوە.

وتیشی، سوپاسی یاریزانەکانم دەکەم و ئاستێکی نایابیان پێشکەشکرد و کاردانەوەیەکی زۆر باشیان هەبوو بەتایبەت لە تایمی دووەمدا کە مەترسییەکانی یانەی بەرامبەریان راگرت.

دەشڵێت، لە کاتی پشووە نێودەوڵەتییەکاندا هەوڵی ئەوە دەدەین ئاستمان باشتر بکەین و چاوەڕێی گەڕانەوەی یاریزانە پێکراوەکان دەکەین تا هێزێکی زۆر بۆ ئاستی تیپەکەم بگەڕێتەوە.

رونیشیکردەوە، پەیوەندیەکی زۆر باشی لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی هەیە و لە نزیکترین کاتدا گفتوگۆی بازاڕی گواستنەوەیان لەگەڵدا دەکات بەتایبەت بۆ ئەو پێگانەی کە کێشەیان هەیە تیایدا.

خ . ک