کاتی یاریی فاینالیزمای ئەرجەنتین و ئیسپانیا دیاریکرا

AM:09:50:08/11/2025

336 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یاریی فاینالیزمای نیوان ئەرجەنتین لە ساڵی 2026 لە یاریگای لوسەیلی قەتەڕ بەڕێوەدەچێت.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یەکێتی تۆپی پێی جیهان یەکلابووەتەوە لە دیاریکردنی کات و شوێنی یاریی فاینالیزمای نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ئیسپانیا.

ئەو رۆژنامەیە ئاشکرایکردووە، فیفا بڕیاریداوە ئەو یارییە لە 27ی مانگی ئازاری ساڵی 2026 بەڕێوەبچێت لە یاریگای لوسەیل لە وڵاتی قەتەڕ کە میوانداری یاریی کۆتایی مۆندیالی 2022ی تیا کرابوو.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو بابەتە پەیوەستە بە سەرکەوتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە شێوەیەکی راستەوخۆ بۆ مۆندیالی 2026 بەڵام ئەگەر ئەو هەڵبژاردەیە چووە قۆناغی پاشکۆی پاڵاوتنەکانەوە ئەوا کاتی ئەو یارییە گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

فاینالیزما یارییەکە بە رێککەوتنی نێوان هەردوو فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا و ئەمریکای باشوور ئەنجامدەدرێت لە نێوان دوایین دوو پاڵەوانی جامی یۆرۆ و کۆپا ئەمریکا.

خ . ک