PM:11:54:07/11/2025
384 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لاپۆرتا رایگەیاند یامال باشترین یاریزانی جیهانە و ئارەزوو
دەکات رێزلێنان لە میسی رێکبخات لە یاریگای کامپ.
لەکاتی مەشق و راهێنانەکانی بەرشەلۆنە و گەڕانەوەی
یانەکە بۆ یاریگای کامپ نو بە ئامادەبوونی هەزاران هاندەر، خوان لاپۆرتای سەرۆکی
یانەکە وتی: هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بەرشەلۆنە
لەنێوان 15ـی ئادار و 15ـی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، هیچ نیازێکم نییە
هەڵبژاردنەکان پێش بخەم، با کێ باشترینە ئەوەیان براوەبێت.
لاپۆرتا دەڵێت: ئەگەر هەفتەی داهاتوو مۆڵەت بەدەستبهێنین، ئەوا دەتوانین لە 22ی ئەم
مانگە بگەڕێینەوە کامپ نو، بەڵام نازانم چاوڕێی چی دەکەن، بەراستی توانامان هەیە بۆ
ئەوە، وە لە داهاتوودا بەراستی یاریگایەکی گەشاوە دەبێت.
دوپاتیشیکردەوە، ئەم یاریگایە سێ ئەوەندەی داهاتی جارانی دەستدەکەوێت، دۆخی دارایی زۆر باشتر
دەبێت، یانە کەتەلۆنییەکەیان ڕزگارکرد، وەبەرهێنەران دڵخۆشن
چونکە ئەم یاریگایە وەک واقیعێکی بەرجەستە دەبینن، ئەمەش هەنگاوێکە کە متمانە
لەگەڵ سپۆنسەر و وەبەرهێنەران بەهێزتر دەکات.
دەشڵێت:لامین باشترین یاریزانی جیهانە،
هەروەها سروشتییە کە پەیوەندی بە هەڵبژاردەی ئیسپانیاوە بکات، یامال بەهرەمەندێکی ناوازەیە، زۆر
توڕە بوو، چونکە لە دوایین یاریدا بەرامبەر یانەی کلوب بروج سەرکەوتنمان بەدەست نەهێنا.
وتیشی: بێگومان ئارەزوو دەکات رێزلێنان بۆ مێسی رێکبجات
لە یاریگای کامپ نو، ڕێگایەکی
جوان دەبێت بۆ دەربڕینی سوپاسگوزاری، بەڵام کاتێک
یاریگاکە توانای هەبوو 100 هەزار هاندەر لەخۆبگرێت.