PM:11:54:07/11/2025
228 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئیتاڵیا لیستی خۆی بۆ دوو یارییە چارەنووسسازەکە داهاتوو
راگەیاند و گۆڵپارێزکی نوێی بانگهێشتکردووە.
جێنارۆ گاتوسۆ، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، لیستێکی
بڵاوکردەوە کە ناوی 27 یاریزان لەخۆدەگرێت، لە چوار چێوەی ئامادەکارییەکان بۆ دوو
یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکە.
لە لیستەکەی ئازۆری، دونارۆما سەرکردایەتی هێڵی گۆڵ
دەکات، هاوشانی ئەویش بۆ یەکەم جار بانگهێشتی ئیلیا کاپریلی گۆڵپارێزی تەمەن 24
ساڵی یانەی کالیاری کراوە.
دیاترین ئەو یاریزانانەش کە لە لیستەکەی گاتوسۆ ناویان
هاتووە بریتین لە، باستۆنی، کالافیۆری، دیمارکۆ، لۆکاتێلی، بارێلا، مۆیس کین و
ئێسپۆسیتۆ و ریتیگوی.
تیپەکەی گاتوسۆ لەبەردەم ئەرکێکی قورسدایە و خۆی ئامادە
دەکات بۆ دوو یاریی چارەنوسساز بەرامبەر مۆڵدۆڤا و نەرویج، یاریی یەکەم لە 13 و
یاریی دووەم لە 16ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچن.