PM:11:21:07/11/2025
260 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆمپانی رایگەیاند دەبێت لە هەموو یارییەکەوە فێربن و
بەم زووانە موسیالا و دەیڤز دەگەڕێنەوە کە یاریزانی گرنگ دەبن بۆ پێکهاتەکەیان.
ڤینسێنت کۆمپانی راهێنەری بایرن میونشن پێش یارییەکەیان
بەرامبەر یونیون بەرلین وتی: هەست ناکەم 16 بردنەوەمان بەدەستهێناوە، هێشتا دەڵێم
دەبێت لە هەموو یارییەکەوە زیاتر فێربین، ئەم یارییەشمان ئاسان نابێت.
دەشڵێت: هەست دەکەین قووڵی پێکهاتەکە زیادی کردووە، بەتایبەتی
بەهۆی گەشەسەندنی باوەڕپێنەکراوی لێنارت کارلەوە، ئەو سەلماندوویەتی کە دەتوانێت گۆڕانکاری
دروست بکات، هەروەها لویس دیازمان هەیە کە زۆر باش خۆی گونجاندووە، با هاری کەین و
مایکل ئولیسی لەبیر نەکەین کە هەردووکیان بەردەوام لە دۆخێکی باشدان.
دوپاتیشیکردەوە، کاری لەپێشینەیان هێشتنەوەی
یاریزانەکانە لە دۆخێکی باشدا، بەم زووانە موسیالا و دەیڤز و ئیتۆ دەگەڕێنەوە، ئەم
یاریزانانە لەم وەرزەدا زۆر گرنگ دەبن، باوەڕێکی تەواوم بە توانای هەموو یاریزانێک
هەیە بۆ بەشداریکردن و یارمەتیدانی تیپەکە.
کۆمپانی وتیشی: زۆر جار وتوومە کە گواردیۆلا ڕۆڵێکی گرنگی
هەبووە لە ژیانی وەرزشی من وەک یاریزان و گەشەکردنم وەک ڕاهێنەر، لە هاوینەوە زۆر
قسەمان نەکردووە، ئەو زۆر سەرقاڵی هەوڵدانە بۆ گەڕانەوەی سیتی بۆ لوتکەی پریمەرلیگ،
بەڵام پەیوەندیمان هەیە، من هێشتا هاندەری مان سیتیم و هیوادارم خول ببەنەوە.