خولی سعودی.. هیلال بردیەوە

PM:10:54:07/11/2025

216 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی سعودیە و لە یارییەکی پر گۆڵدا هیلال بردنەوەی بەسەر نەجمە بەدەستهێنا.

لە یارییەکی هەفتەی هەشتەمی خولی سعودیە، یانەی هیلال لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی نەجمە.

تایمی یەکەم, تەنها دوای سێ خولەک نەجمە بە گۆڵێکی نایابی لازارۆ پێشکەوت، بەڵام لە خولەکی 10 سالم دۆسەری بە گۆڵێکی نایابتر وەڵامی دانەوە و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، نیوەی یەکەمیش بە یەکسانی کۆتاییهات.

لە تایمی دووەم، نیڤێس لە خولەکی 60 بە هەڵە گۆڵێکی لە خۆیان تۆمارکرد و نەجمەی پێشخستەوە، بەڵام تیۆ لە خولەکی 71 دووبارە ئەنجامەکەی بۆ هیلال یەکسانکردەوە.

پێنج خولەک دوای ئەو گۆڵە یاریزانێکی خاوەن ماڵ بە کارتی سور کرایە دەرەوە، ئەمەش رێگەی بۆ هیلال خۆشکرد دوو گۆڵیتر لە خولەکەکانی 78 و 90 لە رێگەی نیڤێس و سالمەوە تۆماربکەن.

سەرەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سودی یانەکەی ریاز کۆتاییهات، بەم ئەنجامە هیلال بە کۆکردنەوەی 20 خاڵ لە پلەی سێیەم دەبیندرێت.