ئارتێتا:هێلی بەرگری یانەکەم دڵخۆشم دەکات

PM:10:35:07/11/2025

232 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارتێتا نەیشاردەوە هێلی بەرگری یانەکەی دڵخۆشی دەکات و یارییەکی قورس چاوەڕێیان دەکات.

میکیل ئارتێتای راهێنەری یانەی ئارسناڵ، پێش رووبەرووبوونەوەی یانەکەی بەرامبەر ساندەرلاند رایگەیاند، یارییەکی قورس چاوەڕێیان دەکات، بەڵام بەباشی خۆیان ئامادەکردووە.

جەختیکردەوە، ساندەرلاند یانەیەکی بەهێزە، راهێنەرێکی بە توانایان هەیە و دەزانێت چۆن خۆی لەگەڵ رووبەرووبوونەوەی یانەکانی پریمەر لیگ بگونجێنێت، ئەوەش وادەکات توانای ئەوەیان هەبێت زیانمان پێبگەیەنن.

باسی لەوەشکرد، بە گشتی ئارسناڵ بە دۆخێکی باشدا تێدەپەڕێت، ئەوەی گرنگە توانیویانە لەو شوێنەبن کە دەیانەوێت، بەڵام وەرزەکە درێژە و دەبێت بەردەوامبن لەو ئاستە.

وتیشی: بە گشتی سەرجەم یاریزانەکلان ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکەن، گرێبەستە تازەکان خۆیان لەگەڵ ریتمی یانەکە گونجاندووە، ئەوەی زۆر دڵخۆشم دەکات هێڵی بەرگرییە.