خیسۆس: هەموو یانەکانی سعودیە سەنگ و قورسایی خۆیان هەیە

PM:10:01:07/11/2025

344 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خیسۆس رایگەیاند هەموو یانەکانی سعودیە سەنگ و قورسایی خۆیان هەیە و دەیانەوێت بردنەوە بەدەستبهێنن بەرامبەر نیۆم.

خۆرخی خیسۆسی راهێنەری یانەی نەسری سعودی رایگەیاند، دەیانەوێت یاریی لەدوای یاریی ئاستی بەرز پێشکەش بکەن و پێگەی خۆیان لە پلەی یەکەمی ریزبەندی جێگیرتر بکەن.

ئاشکراشیکرد، ئاوڕ لە دواوە نادەنەوە، ئەزموونێکی زۆری هەیە لە خولی سعودیە و دەزانێت کە خولەکە بەرەوپێش چووە و هەموو یانەکان سەنگ و قورسایی خۆیان هەیە.

دوپاتیشیکردەوە، یانەی نیۆم یانەیەکی تازەیە لە خولەکە، بەلام کۆمەڵێک گرێبەستی کردووە و ئەمەش وادەکات رووبەرووبوونەوەیان ئاسان نەبێت، بە تایبەت لە یاریگای خۆیاندا.

دەشڵێت: کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یاریی رابردوو پێویستی بە پشوو بوو، یاریزانەکانی دیکەش لە دۆخێکی تەندروستی باشدان و هیوادارین بە سێ خاڵەوە لە یاریگای نیۆم بێینە دەرەوە.