رۆنالدۆ سەرکردایەتی پورتوگال دەکات بۆ دوو یاریی داهاتوو

PM:09:00:07/11/2025

284 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پورتوگال لیستی خۆی بۆ دوو یاریی داهاتوو راگەیاند و رۆنالدۆ سەرکردایەتیان دەکات و فۆربس بانگهێشتکراوە.

رۆبێرتۆ مارتینێز، راهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال، لیستی یاریزانەکانی هەڵبژاردەکەی بۆ دوو یاریی داهاتوو بەرامبەر هەڵبژاردەکانی ئێرلەندا و ئەرمینیا بڵاوکردەوە.

کریستیانۆ رۆنالدۆ، ئەفسانە و کاپتنی هەڵبژاردەکە سەرکردایەتی پورتوگال دەکات بۆ ئەنجامدانی ئەو دوو یارییە، هەروەها جۆواو فیلیکس، رافاێل لیاو، گۆنزالۆ رامۆس، جواو کانسێلۆ و ڤیتینیا و مێندێش و چەندین یاریزانی دیکە دەبینرێن.

لە لیستەکەی پورتوگال، کارلۆس فۆربسی تەمەن 21 ساڵی یاریزانی کلوب بروجی بەلجیکی بەدیدەکرێت، ئەمەش دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو لە یارییەکی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ توانی دوو گۆڵ لە بەرشەلۆنە تۆماربکات.

بڕیارە هەڵبژاردەی پورتوگال لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە جامی جیهانی 2026 رووبەرووی هەڵبژاردەکانی ئێرلەندا و ئەرمینیا ببێتەوە، یاریی یەکەم لە 13 و یاری دووەم لە 16 ئەم مانگە ئەنجام دەدرێن.