PM:08:42:07/11/2025
236 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تۆخێل لیستی ئینگلتەرای راگەیاند و جود بێلینگهام و مارکوس
راشفۆردی بانگهێشتکردووە .
بە شێوەی
فەرمی، تۆماس تۆخێلی راهێنەری ئینگلتەرا، لیستی یاریزانە
بانگهێشتکراوەکانی بۆ دوو یاریی داهاتوو لە قۆناغی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2026
بڵاوکردەوە.
لە لیستەکەی تۆخێل بوکایۆ ساکای
هێرشبەری یانەی ئارسناڵ و جود بێلینگهامی یاریزانی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و هاری
کەینی هێرشبەری بایرن بەدیدەکرێن.
هەروەها
هەریەکە لە جۆن ستۆنز، مارک گێی، دیکلان رایس، فیل فۆدین، ئیبێرێ ئیزێ، جارۆد بوین
و مۆرگان رۆجێرس و مارکوس راشفۆرد و چەند یاریزانێکی دیکە بانگهێشتکراون.
هەڵبژاردەی سێ
شێرەکە لە قۆناغی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی دوو یاریی ئەنجام دەدات، یەکەمیان لە
13ی ئەم مانگە بەرامبەر سڕبیا و دووەمیان لە 16ی هەمان مانگ بەرامبەر لاتیڤیا.