PM:07:20:07/11/2025
336 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دی لا فوێنتی لیستی یاریزانەکانی بۆ دوو یاریی داهاتوو
بڵاوکردەوە و لامین یامال و دین هاوسنیش گەڕاونەتەوە.
بە شێوەیەکی فەرمی، لویس دی لا فوێنتێ، راهێنەری
هەڵبژاردەی ئیسپانیا، لیستی یاریزانەکانی بۆ دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکەی
بەرامبەر جۆرجیا و تورکیا راگەیاند.
لە لیستەکەی لارۆخا، لامین یامالی هێرشبەری بەرشەلۆنە و
دین هاوسنی بەرگریکاری ریاڵ مەدرید گەڕاونەتەوە، دوای ئەوەی جاری پێشوو بەهۆی
پێکانەوە بانگهێشتنەکرابوون.
هەروەها دیارترین ئەو ئەستێرانەی ناویان هاتووە پێکدێن
لە، پاو کوبارسی، دانی ئۆلمۆ، فێرمین لۆپێز، فیران تۆرێس، میکیل میرینۆ و کۆکۆرێیا
و پێدرۆ پۆرۆ و زوبیمێندی.
هەڵبژاردەی ئیسپانیا خۆی ئامادە دەکات بۆ دوو
رووبەرووبوونەوە لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال بەرامبەر هەڵبژاردەکانی جۆرجیا و تورکیا،
یەکەمیان لە 15ی ئەم مانگە و دووەمیان لە 18ی مانگ.