PM:06:38:07/11/2025
212 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هەڵبژاردەی هۆڵەندا لیستی خۆی بۆ دوو یاریی داهاتوو بڵاوکردەوە و دی لیختیش گەڕاوەتەوە.
بە شێوەیەکی فەرمی، رۆناڵد کومانی راهێنەری هەڵبژاردەی
هۆڵەندا لیستی یاریزانەکانی هەڵبژاردەکەی بۆ دوو یاریی داهاتوو بەرامبەر پۆڵەندا و
لیتوانیا راگەیاند.
لە لیستەکەی هۆڵەندا، ماتیاس دی لیخت، بەرگریکاری یانەی
مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بەدیدەکرێت، دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر لەگەڵ هەڵبژاردەکەی
دابڕابوو.
دیارترین ئەو یاریزانانەی بانگهێشتی ریزەکانی
پرتەقاڵەکان کراون بریتین لە، ڤیرجیل ڤان دایک، ناتان ئاکێ، دینزیل دومفرێس، کۆدی
گاکپۆ، گراڤینبێرگ، فرێنکی دی یۆنگ، ریندێرس و دیپای.
هۆڵەندا بە سەرکردایەتی رۆناڵد کومانی راهێنەر بەنیازە
لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 رووبەرووی هەڵبژاردەکانی پۆڵەندا و لیتوانیا
ببێتەوە، یارییەکانیش لە 14 و 17ی ئەم مانگە ئەنجام دەدرێن.