PM:06:07:07/11/2025
244 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سبەینێ لە خولی ئینگلتەرا ئارسناڵ رووبەڕووی سەندەرلاند دەبێتەوە و لە خولی ئەڵمانیا بایرن میونشن و لیڤەرکوزن و دۆرتمۆند بەجیا یاریی هەیە.
یارییەکانی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامیان هەیە و سبەینێ لە خولی ئینگلتەرا و لە کاتژمێر شەش، یانەی ئارسناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی سەندەرلاند.
ئارسناڵ کە بە کۆکردنەوەی 28 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئینگلتەرادایە دەیەوێت بە بردنەوەی ئەم یارییە پێگەی خۆی بەهێزتر بکات و لەسەر ئەنجامە نایابەکانی بەردەوام بێت.
لە یارییەکانی تریشدا، یانەی چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریج میوانداری یانەی ولڤەرهامپتۆن دەکات و تۆتنهام و مانچستەر یونایتدیش لە یارییەکی بەهێزدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
هەر سبەینێ بەڵام لە خولی ئەڵمانیا، لە کاتژمێر پێنج و 30 خولەکدا یانەی بایرن میونشنی پێشەنگ لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یونیۆن بەرلین دەبێتەوە، دۆرتمۆند و لیڤەرکوزن بەرامبەر هامبۆرگ و هایدنهایم یارییدەکەن.
لە خولی ئیتاڵیاش یۆڤانتۆس و میلان بەدوای یەکدا رووبەڕووی تۆرینۆ و پارما دەبنەوە، لە خولی ئیسپانیاش ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگدای خۆیدا میوانداری یانەی لیڤانتی دەکات.
خ . ک