لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ ناوبژیوانانی تورکیا بەردەوامە

PM:05:42:07/11/2025

332 جار خوێندراوەتەوە

+ -

17 ناوبژیوان و چوار کەسایەتی دەستگیرکراون بە تۆمەتی گرەوکردن لەسەر ئەنجامی یارییەکان.

لە ماوەی رابردوودا، رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە کە کارەساتێکی گەورە لە تۆپی پێی تورکیا رویداوە بەشێوەیەک کە 500 ناوبژیوان و کەسایەتی تر تۆمەتبار کراون بە یارییکردن بە ئەنجامی یارییەکان.

لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی کۆماری و چەندین رۆژنامەی تری تورکیا ئاشکرایانکردووە کە داواکاری گشتی تورکیا فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ 21 ناوبژیوان و کەسایەتی دەرکردووە.

ئاماژەیان بەوەشداوە کە نێویاندا 17 ناوبژیوان بوونی هەیە لەگەڵ موراد ئۆزکایای سەرۆکی یانەی ئەیوپ سپۆر و فاتیح ساراچی خاوەنی پێشووی یانەی قاسمپاشا و لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.

دەشڵێن، کۆی گشتی ئەو ناوبژیوانانەی بڕیارە لێکۆڵینەوەیانلەگەڵدا بکرێت 571 ناوبژیوانە کە 371 ناوبژیوانیان هەژماری فەرمی گەورەکردنیان هەیە و هەندێکیشیان زیاتر لە هەزار جار گەورەیان لەسەر ئەنجامی یارییەکان کردووە.
خ . ک