تیباس: هیوادارم دیمەنەکانی کلاسیکۆ دووبارە نەبنەوە

PM:05:12:07/11/2025

296 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تیباس دوپاتیکردەوە هیوادارە دیمەنەکانی کلاسیکۆ دووبارە نەبنەوە چونکە نمونەیەکی جوان نین.

خافێر تیباسی سەرۆکی رابیتەی خولی ئیسپانیا لە وتارێکیدا باسی لە کاردانەوەکانی دوای یاریی کلاسیکۆی نێوان ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە کرد و باسیشی لە ئاستی ناوبژیوانانی خولەکە کرد.

تیباس وتی، هیوادارم جارێکیتر ئەو دیمەنانە دووبارە نەبنەوە کە لە دوای یاریی کلاسیکۆ رویاندا چونکە ئەوانە نمونەیەکی جوان نین و هیچ بنەمایەکی ئەرێنیان نییە بۆ خولەکە.

وتیشی، هەموومان لەوە تێدەگەین کە یاریزانان لەژێر فشارێکی زۆردان لە یاریگادا کە ئێمە لە دەرەوەی یاریگا لەوە تێناگەین بەڵام سەرەرای ئەمانەش نابێت ئەو دیمەنانە بوونیان هەبێت.

دەشڵێت، ئێمە هەموو کات کارێکی زۆر دەکەین بۆ پاراستنی وێنەی لا لیگا وەک رکابەرێکی پاک و رێزدار، لەبەرئەوە نابێت هەستەکان ببێتە هۆکاری ئەوەی کە تۆپی پێی ئیسپانیای پێ لەکەدار بکرێت.
خ . ک