PM:04:45:07/11/2025
272 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاریس چاودێری ئیریک گارسیا دەکات و دەیەوێت بە گواستنەوەی بیکاتە شوێنگرەوەی حەکیمی.
رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، لەناو یانەی پاریس سان جێرمان بارودۆخێکی نەخوازراو رویداوە بەتایبەت دوای تووشبونی ئەشرەف حەکیمی بە پێکانێکی قورس و دوورکەوتنەوەی بۆ ماوەی دوو تا سێ مانگ.
لیکیپ ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی پاریس سان جێرمان لە ئێستادا بەدوای یاریزانێکدا دەگەڕێن تا لە مانگی یەکی داهاتوودا بیگوازنەوە بۆ شوێنی ئەستێرە مەغریبیەکە.
رونیشیکردووەتەوە، کارگێڕی یانە فەرەنسیەکە لەسەر داوای لویس ئینریکی راهێنەری یانەکەیان چاودێری ئیریک گارسیای بەرگریکاری بەرشەلۆنە دەکەن و دەیانەوێت پەلکێشی بکەن.
نوسیویەتی، هۆکاری گرنگی پێدانی ئینریکی بە ئیریک گارسیا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو یاریزانە دەتوانێت لە باڵی بەرگری راست و دڵی بەرگریشدا یاریی بکات بە ئاستێکی بەرزەوە.
لە کۆتاییدا لیکیپ دوپاتیکردەوە، گواستنەوەی گارسیا کارێکی ئاسان نییە چونکە ئەو یاریزانە یەکیکە لە پێگە سەرەکییەکانی هانسی فلیکی راهێنەری بەرشەلۆنە بەڵام کێشەی یانە کەتەلۆنیەکە ئەوەیە تا ئەم ساتە گرێبەستەکەیان نوێ نەکردووەتەوە لە کاتێکدا گریبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیان لە کۆتایی ئەم وەرزەدا تەواو دەبێت.
خ . ک