خولی نایابی عێراق.. هەولێر بە نەفتی بەسرە دۆڕا

PM:08:42:15/11/2021

896 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی نایابی عێراق هەولێر بە نەفتی بەسرە دۆڕا و سبەینێش نەورۆز و زاخۆ بەرامبەر زەورا و کارەبا یاریدەکەن.

لە هەفتەی نۆیەمی خولی نایابی عێراقدا، یانەی هەولێر لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی نەفتی بەسرەی کرد.

لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکەکانی 20 و 30 دا حەمزە ئیبراهیم و مێنجۆی دوو گۆڵیان بۆ نەفتی بەسرە تۆمارکرد، لە تایمی دووەمدا لە خولەکی 60 دا ئەمیر ئیسماعیل گۆڵێکی بۆ هەولێر تۆمارکرد و یاریەکەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی نەفتی بەسرە کۆتاییهات.

بەم ئەنجامە، نەفتی بەسرە بە کۆکردنەوەی 17 خاڵ لە پێنجەمی ڕیزبەندی خولی نایابی عێراقدا دەبینرێت، هەولێریش بە حەوت خاڵ لە پلەی 14 دایە.

سبەینێش لە هەمان هەفتەدا، لە کاتژمێر دوو و 30 خولەکی پاشنیوەڕۆدا، یانەی نەورۆز لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی زەورا، زاخۆش رووبەڕووی کارەبا دەبێتەوە.

خ . ک