PM:10:07:31/10/2025
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
خیسۆس جەختیکردەوە کە دەیانەوێت بردنەوە بەدەستبهێنن و
پێویستیان بە پشتگیری هاندەرانە.
خۆرخی خیسۆسی راهێنەری یانەی نەسر، پێش رووبەرووبوونەوەی
فەیحا رایگەیاند،دۆڕان بەشێکە لە تۆپی پێ، دۆرانیان بەرامبەر ئیتیحاد بیری هەمووانی
خستەوە کە نەسڕ لە سەرەتای وەرزەوە ئاستێکی نایابی
پێشکەش کردووە، هەروەها هیچ تیپێک ناتوانێت هەموو یارییەکانی بباتەوە، هەرچەندە
بەهێزیش بێت.
وتیشی: یاریی داهاتوومان بەرامبەر فەیحا لە هیچ یارییەکی
دیکەی وەرزەکە کەمتر نییە، داوا لە هاندەرانی نەسر دەکەم بەردەوامبن لە پشتگیری
کردنمان بۆ ئەوەی بردنەوە بەدەستبهێنین.
دەشڵێت: کارێکی قورسە ڕاهێنەرێک ڕاهێنان بە
تیپێک بکات و بەردەوام سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، بەڵێ یەکسانبوون و دۆڕان ڕوودەدات،
بەڵام من پاڵپشتی و ئامادەبوونی ئەو هاندەرانەم دەوێت، هبەبیر هەمووان
دەهێنمەوە، من
ئەو ڕاهێنەرەم لە جیهاندا کە درێژترین ماوەی بردنەوەم هەیە کە 34
یارییە.
دوپاتیشیکردەوە، لە ماوەی رابردووا هەندێک لە
یاریزانەکان نەخۆشکەوتن، بەڵام توخمەکانی تیپەکەی بە یاریزانی گونجاو رێکخستەوە،
بەرامبەر فەیحاش دەیانەوێت بە باشترین شێوە دەربکەون و بردنەوە بەدەستبهێنن.