باسکەی ئەوروپا.. ریاڵ مەدرید بە ئاسانی لە فەنارباخچەی بردەوە

PM:01:44:31/10/2025

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە باسکەی ئەوروپا ریاڵ مەدرید بە ئاسانی لە فەنارباخچەی بردەوە و بۆڵۆنیا بە بایرن میونشن دۆڕا.

لە خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی فەنارباخچەی تورکی کرد.

یاریزانانی ریاڵ مەدرید لە سەرەتاوە تا کۆتایی یارییەکە کۆنترۆڵی یاریگایان کرد و بە ئاستێکی سەرنجڕاکێشەوە دەرکەوتن سەرەنجام توانیان بە ئاسانی و بە جیاوازی 26 خاڵ و بە ئەنجامی 84 بە 58 خاڵ یارییەکە ببەنەوە.

لە یارییەکانی تریشدا، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی رووبەڕووی بۆڵۆنیای ئیتاڵی بووەوە و بە ئەنجامی 86 بە 70 خاڵ بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.

دوای ئەو ئەنجامانە، ریاڵ مەدرید چووە پلەی حەوتەمی ریزبەندی و سبۆڵۆنیا و بایرن میونشن لە پلەکانی 11 و 12 دەبینرێن، فەنارباخچەش دابەزی بۆ پلەی 16ی ریزبەندی.

خ . ک