PM:12:59:31/10/2025
88 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی پاریس سینەر و مێدڤیدێڤ گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی و
فرێتز ماڵئاواییکرد.
لە قۆناغی 16ی جامی پاریس، یانیک سینەری ئیتاڵی بەرامبەر
سیرۆندۆلۆی ئەرجەنتینی یارییکرد.
یارییەکە تەنها یەک کاتژمێر و 22 خولەکی خایاند و بە ئەنجامی دوو
کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە سوودی یانیک سینەر کۆتاییهات، خاڵی کۆمەڵەکانیش حەوت بە
پێنج گێم و شەش بە یەک گێم بوون.
بەو ئەنجامەش، سینەر سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی
پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا، سیرۆندۆلۆش ماڵئاواییکرد.
لە یارییەکانی تریشدا، دانێل مێدڤیدێڤی روسی و ئەلیکساندەر زڤیرێڤی
ئەڵمانی لە سۆنیگۆ و داڤیدۆڤیچیان بردەوە و گەیشتنە چارەکی کۆتایی، فرێتز و روبلێڤ
بۆبلیک و بین شیلتۆن دۆڕان و ماڵئاواییانکرد.
خ . ک