PM:11:41:30/10/2025
168 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سعودیەکان ئامادەن ساڵانە بڕی 150 ملیۆن پاوەند بە سەڵاح
بدەن و یاریزانەکاش رەزامەندی خۆی بۆ یارییکردن لە رۆژهەڵاتی ناوەراست پیشانداوە.
بەپێی وتەی ڕۆژنامەنووسی بەریتانی گرایم بەیلی، کە
پسپۆڕە لە هەواڵی گواستنەوەی یاریزانان، بیرۆکەی گواستنەوەی سەڵاح بۆ خولی سعودیە هێشتا
گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
سەرچاوەکە ڕوونیشکردەوە، پلانێک هەیە بۆ پێشکەشکردنی 150
ملیۆن پاوەند بۆ هەر وەرزێک، ئەمە جگە لە لیستی ئەو داواکارییانەی کە کاپتنەکەی
هەڵبژاردەی میسر وەریدەگرێت، لەنێویاندا کردنی بە باڵیۆزی تۆپی پێی سعودیە، جگە لە
بژاردەی هاوبەشیکردن لەگەڵ یەکێک لە یانەکان لە داهاتوودا.
ئاماژەی بەوەشکرد، گرێبەستکردن لەگەڵ سەڵاح لە سعودیە
وەک لە پێشینەی کارەکانیان سەیردەکرێت، هەروەها یاریزانەکە دەرگای بەرووی یارییکردنی
لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا کردووەتەوە.
سەڵاحی تەمەن 33 ساڵ، لەم وەرزەدا بە ساتێکی سەخت تێدەپەڕێت،
بەو پێیەی بە بەشدارییکردن لە 13 یاریی یانەکەی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، تەنیا چوار گۆڵ و سێ
ئەسیستی هەیە.