PM:01:07:29/10/2025
224 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی پاریس ئەلکاراز بە کامیرۆن نوری
دۆڕا و ماڵئاواییکرد، مێدڤیدێڤ بردنەوەی بەدەستهێنا.
لە قۆناغی 32ی جامی پاریس، کارلۆس
ئەلکارازی ئیسپانی بەرامبەر کامیرۆن نوری بەڕیتانی یارییکرد.
کۆمەڵەی یەکەم بە ئەنجامی شەش بە چوار گێم
لە سوودی ئەلکاراز کۆتاییهات بەڵام یاریزانە بەریتانیەکە بە بردنەوەی کۆمەڵەی
دووەم ئەنجامەکەی یەکسانکردنەوە.
لە کۆمەڵەی سێیەم و یەکلاکەرەوەدا،
کامیرۆن نوری باشتر بینرا و بە ئەنجامی شەش بە چوار گێم لە سوودی خۆی
کۆتاییپێهێنا، سەرەنجام یارییەکەی بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردەوە.
بەو ئەنجامەش، کامیرۆن نوری سەرکەوتنی بۆ
قۆناغی 16 مسۆگەر کرد و کارلۆس ئەلکاراز ماڵئاواییکرد.
لە یارییەکانی تریشدا، هەریەکە لە دانێل
مێدڤیدێڤ و ئەندریە روبلێڤ و تایلۆر فرێتز بردنەوەیان بەسەر یامی مونار و لێرنەر
تیان و ڤۆکیچ بەدەستهێنا و گەیشتنە قۆناغی 16.
خ . ک