جامی پاریس.. روبلێڤ بە بردنەوە لە فێرنلی گەیشتە قۆناغی دووەم

PM:01:26:28/10/2025

224 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی پاریس روبلێڤ بە بردنەوە لە فێرنلی گەیشتە قۆناغی دووەم و کۆردا ماڵئاواییکرد.

لە یارییەکانی جامی پاریس بۆ تێنسی سەرزەوی، ئەندریە رۆبلێڤی روسی بەرامبەر جاکۆپ فێرنلی بەڕیتانی یارییکرد.

روبلێڤ لە سەرەتای یارییەکەوە بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوت و سەرەنجام بە ئاسانی و دوای یەک کاتژمێر و 15 خولەک یارییەکەی بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردەوە،خاڵی کۆمەڵەکان شەش بە یەک گێم و شەش بە چوار گێم بوون.

لە یارییەکانی تریشدا، کارین خاشانۆڤی روسی رووبەڕووی ئیسان کۆینی فەرەنسی بووەوە و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، ناکاشیما و سباستیان کۆردا بە مولەر و سۆنیگۆ دۆڕان.

هەریەکە لە روبلێڤ و خاشانۆڤ و سۆنیگۆ و مولەر سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر کرد، کۆردا و فێرنلی و ناکاشیما و ئیسان کۆین ماڵئاواییانکرد.

خ . ک